چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگه‌یاند كه شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی حزبوڵڵا له پارێزگای حومسی سووریا، گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه سوپای ئیسڕائیل ئه‌مكاره‌ی كردبێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی توڕی چادێری مافی مرۆڤی سووریا، ئه‌م بنكه سه‌ربازییه چه‌كدارانی حزبوڵڵای لوبنان و گروپه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دی تێدا جێگیر كرابوو.
بنكه‌ی سه‌ربازیی دبعا و ده‌وروپشتی كه له پارێزگای حومس هه‌ڵكه‌وتوون، شه‌وی پێنجشه‌ممه كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشه‌كه و دیار نییه كه زیانی گیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه یان نا.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كۆتاییه‌كانی شه‌وی پێنجشه‌ممه باسیان له‌وه كرد بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان پێی ده‌ڵێن دوژمن، كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرش. ته‌نانه‌ت هه‌واڵنێریی سانا كه راگه‌یاندنی زمانحاڵی رژێمی ئه‌سه‌ده باسی له روودانی زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ترسناك كردووه له بنكه‌ی سه‌ربازی دبعا.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.