Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 21:28

میران ژماره‌یه‌ک به‌رهه‌می تازه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌

خۆشم ده‌وێی یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌ ناسراوه‌كانی
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی كورد " میران عه‌لی " له‌ دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز  ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ له‌ ئێستادا كاریان له‌سه‌ر ده‌كات بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ سه‌ر وێنه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌  ، كه‌ له‌ دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ژماره‌یه‌ك كاری تایبه‌ت و جیاواز  له‌ كاره‌كانی دیكه‌ی بۆ هه‌وادارانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

میران عه‌لی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ ،خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبومێكی گۆرانییه‌ ، كلیپه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ نێو تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی به‌رچاویان هه‌یه‌ ، خۆشم ده‌وێی یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌ ناسراوه‌كانی " میران " كه‌ زیاتر له‌ هه‌شت ملیۆن و نیو بینه‌ری هه‌بووه‌ له‌ نێو ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی " یوتیوب " .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.