Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 03:56

فازڵ میرانى: له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئێران گەیشتینە ئەو بڕوایەی پەلەنەکرێت له‌پرسى پێکهێنانى حکومه‌ت دانوستاندنەکان بەردەوامبن

دوای كۆبوونه‌وه‌ى شاندى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌گه‌ل ئیره‌ج مه‌سجدی بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن لێدوانیان دا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 24ى ئایاری 2018  له‌شارى به‌غدا  شاندی باڵاى پارتی دیموكراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى فازڵ میرانى له‌گه‌ل ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق كۆبوویه‌وه‌ ، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هه‌ردوولا به‌م شێوه‌یه‌ بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن لێدوانیان دا : 


فازڵ میرانی  سه‌رۆكى شاندى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند : په‌یوه‌ندیه‌كى دۆستانه‌مان هه‌یه‌ له‌گه‌ل كۆماری ئیسلامى ئێران ، وه‌له‌گه‌ل ئه‌و وڵاته‌ هاوكاری یه‌كتر بووینه‌ ، ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا ڕۆڵێكى گرنگ ده‌بینێ ،   وه‌ ڕاشیگه‌یاند خۆشبەختانە خاڵی هاوبەش و بۆچونونمان  له‌پرسه‌كان یه‌كجار زۆر بوو ، هەردوولامان  گەیشتینە ئەو بڕوایەی کە نابێت په‌له‌ بكه‌ین له‌قۆناغى ئێستاى عێراق دوای هه‌ڵبژاردن به‌ڵكو دانوستاندنه‌كان به‌رده‌وام بن باشه‌ ،  چ لێرە بێت وه‌یاخود لە هەولێر ، یاخوود  شوێنەکانی دیکە،  له‌پێناو ئه‌وه‌ى بتوانین بڕیاری سەرکەوتوو بدەین، بۆ  خزمەتی عێراق و هەرێم و ئاشتی لە ناوچەکەدا 

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌دا  ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق ڕایگه‌یاند ،  په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیه‌كى باشمان هه‌یه‌ وه‌ك كۆماری ئیسلامى ئێران له‌گه‌ل هه‌رێمى كوردستان ، وه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی باڵاى پارتی دیموكراتی كوردستان، هیوامان خواست حكوومه‌تی داهاتوو  به‌ھێز بێت و وه‌ڕاشمانگه‌یاند جارێك زووه‌ باسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بكرێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.