كابرایه‌كی پسپۆر له‌په‌یوه‌ندی هاوسه‌ران ده‌ڵێت: جارێكیان له‌كۆڕێكدا كه‌بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی هاوسه‌ران بۆ كۆمه‌ڵێك پیاو ساز كرابوو ده‌ڵێت: داوام له‌پیاوه‌كان كرد هه‌رهه‌موویان مۆبایله‌كانیان ده‌ربێنن هه‌ریه‌كه‌و نامه‌یه‌ك بۆ خێزانه‌كه‌ی بنێرێت تیایدا بنوسێت خۆشم ده‌وێ ی ئیتر هه‌ر هه‌موویان ده‌ستیان كرد بهنامهناردن بابزانین وه‌ڵام وكاردانهوهكان چۆن بوو.
یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان له‌وه‌ڵامدا نووسیبووی ئای خوایه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره گوێم لهووشهیه ده‌بێت .
یه‌كێكی تر له‌وه‌ڵامدا ئهوهخێره خۆ به‌هه‌ڵه ڕه‌وانت نه‌كردوه.
یه‌كێكی تر نووسیبووی ئه‌رێ تۆ ته‌واوی خۆلهنهخۆشخانه نیت یان خۆ هیچ شتێك ڕووی نه‌داوه.
یه‌كێكی تر نووسیبووی كوره علی وابزانم مۆبایله‌كه‌ت دزراوه.
ده‌ڵێم هاوڕێیان با ئێمه‌ش تاقی بكه‌ینه‌وه بزانین وه‌ڵامه‌كان چۆن ده‌بیت چونكه زۆربه‌ی ته‌له‌فون و نامه‌كانی ئێمه بۆ دوو پرسیاره ئه‌ویش بێ سه‌لام كردن
پرسیاری یه‌كه‌م ئه‌رێ خواردن چیمان لێناوه؟
پرسیاری دووه‌میش.ئه‌رێ سه‌موونی بینم؟
سه‌رچاوه/ مامۆستا ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.