Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:14

له‌م شاره‌ى کوردستان کرێکارێک که‌وته‌ ژێر ده‌ڕاسه‌وه‌ و گیانی له‌ ده‌ستدا

له‌كاتی دروێنه‌دا ده‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌ڕاسه‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23 - 5 -  2018، كرێكارێكی ته‌مه‌ن 55 ساڵ به‌ناوى عه‌بدولره‌حمان ئه‌حمه‌د عه‌لى له‌گوندى چیا ڕه‌زای ى سه‌ر به‌ناحییه‌ى مه‌یدان  له‌كاتی دروێنه‌دا ده‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌ڕاسه‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ستده‌دات .

عه‌لی جه‌مال قدووری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ لەگوندی چیاڕەزای سەربەناحییەی مەیدان بووه‌ ، ناوبراو لەکاتی دروێنه‌ دەکەوێته‌ ژێر دەڕاسەوەوە لەئەنجامى ڕووداوه‌كه‌ گیانى له‌ده‌ست دا 

 پۆلیس ڕاشیگه‌یاند : تەرمى كرێكاره‌كه‌ ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە ، وه‌ شۆفێری دەڕاسەکەش لەناحییەی مەیدان ده‌ستگیر كراوه‌ .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.