ئه‌مڕۆ له به‌غدا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ر یه‌ك له خه‌سرۆ گۆران و خالید شوانی بۆ قسه‌یان بۆ راگه‌یاندنه‌كان كرد.
سه‌ره‌تا خه‌سرۆ گۆران، ئه‌ندامی شاندی پارتی گوتی: باشترین كاته بۆ لایه‌نه كوردییه‌كان به یه‌ك تیم له باره‌ی چۆنیه‌تیی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن، چونكه چه‌ند بۆچوونێكی جیا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ هه‌ن.
پاشان خالید شوانی، ئه‌ندامی شاندی یه‌كێتی گوتی: گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له عێراق ده‌ستیپێكردووه و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق پهرتهوازییهكانیان پێوه‌دیاره و پێویسته كه كورد له‌م په‌رته‌وازییه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی سوود وه‌ربگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.