Erbil 1°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 05:27

عه‌بادی ره‌خنه‌ له‌ نوری مالیکی ده‌گرێت

هه‌ندێك خۆیان به‌دوور ده‌گرن و سیاسه‌ت ناكه‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ره‌خنه‌ له‌ نوری مالیكی ده‌گرێت و رایده‌گه‌ێنێ، هه‌ندێك له‌ فڕاكسیۆنه‌كان خۆیان به‌دوور ده‌گرن و سیاسه‌ت ناكه‌ن، ئه‌مه‌ حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌بردنێكی هه‌ڵه‌یه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و چه‌قبه‌ستوویه‌ بوو داعش هاته‌ ناو وڵاته‌كه‌مان سێ یه‌كی داگیر كرد.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیستی نه‌سر ده‌ڵێت: بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ته‌واوی پارته‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها عه‌بادی ره‌خنه‌ی له‌ نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوتری عێراق گرت كه‌ دژی حكوومه‌تی زۆرینه‌یه‌ و گوتی: هه‌ندێك له‌ فڕاكسیۆنه‌كان خۆیان به‌دوور ده‌گرن و سیاسه‌ت ناكه‌ن، ئه‌مه‌ حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌بردنێكی هه‌ڵه‌یه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و چه‌قبه‌ستوویه‌ بوو داعش هاته‌ ناو وڵاته‌كه‌مان سێ یه‌كی داگیر كرد.

گوتیشی: له‌و باوه‌ڕه‌یه‌ دام به‌ پێچه‌وانه‌ی جاری پێشوو ئه‌مجاره‌ حكوومه‌ت له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م پێكبهێندرێت.

سه‌رۆكی لیستی نه‌سر راشیگه‌یاند : ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن كه‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا نییه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌دا بوو .

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.