Erbil 26°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 09:29

له‌هێرشێکدا بۆ سه‌ر گوندى که‌نعان داعش موختارى ناوچه‌که‌ ده‌کوژن

داعش هێرشه‌كه‌ وه‌ك چاڵاكى له‌پێگه‌كانى بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


دره‌نگانى شه‌وى رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى  داعش هێرشیان كرده‌ گوندى كه‌نعان ى سه‌ر به‌ناحیه‌ى ڕیاز ، دوای مانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك  موختارى گونده‌كه‌  ده‌ستگیر ده‌كه‌ن به‌ناوى مه‌حجوب خه‌له‌ف ، دوای ده‌ستگیركردنى ناوبراو به‌ده‌ستى چه‌كدارانى داعش ده‌كوژرێت و كۆتایی به‌ژیانى دێت . 

داعش دواتر له‌پێگه‌كانى خۆیان  وێنه‌ى ساتى كوشتنى موختاری گونده‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ ، به‌چاڵاكى بۆ خۆیان له‌قه‌ڵه‌میان دا كه‌له‌سنوره‌كه‌دا ماون و به‌رده‌وامن له‌چاڵاكی و كرداره‌كانیان 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.