Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 05:15

له‌ وارشۆ پێشانگایه‌ک ده‌رباره‌ی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌

12 توێژینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان خرانه‌ به‌ر باس
کوردستان TV
100%


له‌ زانكۆی كۆلنیگیوم سیڤیتاس له‌ وارشۆی پایته‌ختی پۆلۆنیا ، كۆنفرانسێكی زانستی  نێوده‌وڵه‌تی له‌ ژێر ناوی " رۆڵی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست " به‌رێوه‌چوو .

ئه‌وه‌ جاری سێیه‌مه‌ ئه‌م كۆنفرانسه‌ له‌ وارشۆ ئه‌نجامده‌درێت و ساڵ له‌ دوای ساڵ زیاتر لێكۆله‌ر و توێژه‌ران له‌ كوردستان و پۆلۆنیا و وڵاتانی دیكه‌ی وه‌كو ( هۆله‌ندا و به‌ریتانیا ) به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن .

له‌م كۆنفرانسه‌دا 12 توێژینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی  سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی خرانه‌ به‌ر باس و تاوتوێ كران و اڵوگۆری بۆچوونه‌كانیان له‌سه‌ركرا .

دوای ئه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ كۆتایی پێهات ،پیشانگایه‌ك له‌ ژێر ناوی " كوردستان ساڵانی 40ی سه‌ده‌ی بیست " به‌ كامیرای رۆژهه‌ڵات ناس و دیپلۆماتكار "ڤیتۆلد رایكۆڤسكی " كرایه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ وێنه‌ و دۆكۆمێنتی ئه‌رشیفی نهێنی ئه‌و كاته‌ی تێدا پێشاندرا .

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.