Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:16

ئێران: سه‌در له‌ دۆست و برا خۆشه‌ویسته‌کانمانه‌

ئێران: سه‌در كاریگه‌ریی خۆى له‌عێراقدا هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22/ 5/ 2018 بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌دواى ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق لێدوانى فه‌رمیی ده‌دات و له‌وباره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در به‌ برایانه‌ و دۆستانه‌ وه‌سفكرد.

ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزى تاران له‌ به‌غدا، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند: "ئێران پێشوازیی له‌ خواسته‌كانى گه‌لى عێراق ده‌كات له‌ دیاریكردن و هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانیان بۆ په‌رله‌مانى عێراق، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌هه‌موو براوه‌كان ده‌كات".

جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵى له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كاندا هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردندا براوه‌ بوون: "هه‌موو براوه‌كانیش براى ئێمه‌ن".

له‌باره‌ى ده‌نگۆى ناكۆكیی له‌ نێوان ئێران و موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، كه‌ لیسته‌كه‌ى (سائیروون) براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، گوتی: "ئه‌وه‌ هیچ ڕاستییه‌كى تێدا نییه‌، سه‌در له‌ دۆست و برا خۆشه‌ویسته‌كانمانه‌ كه‌ كاریگه‌ریی و ڕۆڵی خۆى له‌عێراقدا هه‌یه‌".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.