Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 15:54

شاندی پارتى دیموکراتى کوردستان له‌گه‌ل موقته‌دا سه‌در کۆبوویه‌وه‌

فازل میرانی: ده‌خوازین ئه‌وانه‌ى له‌پۆسته‌كاندا ده‌بن له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق كه‌سانى باش و پاك بن
کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شێشه‌ممه‌ شاندى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى فازل میرانى  گه‌یشته‌ شارى به‌غدا ، له‌دوای گه‌یشتنیان له‌یه‌كه‌م سه‌ردانیان بۆ لای لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان سه‌ردانى ڕێبه‌رى ره‌وتى سه‌در موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى لیستى سائیرونى كرد . 

سه‌ردانه‌كانى وه‌فدى پارتى بۆلای لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق به‌رده‌وامى ده‌بێت كه‌بریاره‌ سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌حه‌یده‌ر عه‌بادى ، نوری مالیكى ،  نوجه‌یفى ، عه‌مار حه‌كیم و هادی عامری و وه‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌ى عێراقى بكه‌ن 

 له‌گه‌ل گه‌یشتنیان بۆ به‌غدا فازل میرانى سه‌رۆكى شاندى پارتى به‌كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : 
هاتووین بۆ به‌غدا به‌شاندێكمان بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان له‌شیعه‌ و سوننه‌و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل سه‌ركرده‌كانى عێراقى له‌گه‌ل به‌ڕێزان حه‌یده‌ر عه‌بادى ، نوجه‌یفى ، موقته‌دا سه‌در ،  عه‌مار حه‌كیم ، وه‌له‌گه‌ل ته‌واوى لایه‌نه‌كان  ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، نه‌ك به‌ته‌نها ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌كورسى زۆرى به‌ده‌ست هێناوه‌ ، به‌ڵكو له‌گه‌ل ئه‌و لایه‌نانه‌ش كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه‌ڕێژه‌ى كورسیان كه‌ممه‌ . 


فازل میرانى ڕاشیگه‌یاند : هاتووین بۆ به‌غدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى میلله‌ته‌كه‌مان  ، كورد و عه‌ره‌ب هاوبه‌شه‌ له‌به‌ڕێوه‌بردنى عێراق ، قۆناغى خه‌بات به‌جیاواز تێپه‌ڕ ده‌بێ هاتووین بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كانمان ، بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان كه‌ماون تا ئێستا له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر نه‌كراون ، بۆیه‌ لێره‌وه‌  ده‌مانه‌وێت ڕێك كه‌وین له‌گه‌ل عێراق بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌كانمان بچه‌سپێنین ، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین ،  وه‌كورد نه‌ته‌وه‌ىی دووه‌مه‌  له‌سه‌ریانه‌ مافه‌كانمان به‌ڕه‌وا ببینن و پێمانى بده‌ن . 

فازل میرانى ڕاشیگه‌یاند هیواداربووین به‌یه‌كگرتووى هه‌موومان وه‌ك كورد بهاتباین بۆ به‌غدا ، ده‌خوازم ڕۆژێك بێت به‌یه‌كگرتووى بێینه‌وه‌ به‌غدا تا بتوانین باشتر چاره‌سه‌رى كێشه‌كانمان له‌گه‌ل به‌غدا بكه‌ین ، وه‌ئه‌و لایه‌نه‌ى ده‌یه‌وێت به‌ته‌نیا حه‌رزى خۆی بكات ئه‌وه‌ بۆخۆى باش نابێت و قازانج ناكات 

له‌باره‌ى پۆسته‌كانى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق ، فازل میرانى ڕایگه‌یاند : 
  كه‌هاتووین بۆ به‌غدا له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق ڕێك كه‌وین ، له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێكه‌وتن بێت ، ده‌بێت هه‌موومان ڕێكه‌وین له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران ، له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار وه‌ سه‌رۆك په‌رله‌مان بۆیه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافوق بێت  كه‌عێراق له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ دانراوه‌ته‌وه‌  

له‌كۆتادا فازل میرانى رایگه‌یاند : ده‌خوازین ئه‌وانه‌ى له‌پۆسته‌كاندا ده‌بن له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق كه‌سانى باش و پاك بن ، وه‌ڕابردوویه‌كى خاوێنیان هه‌بێت و بێ كێشه‌ بن
 

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.