Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:06

فرسه‌ت سۆفى : چه‌ند لایه‌نێک له‌په‌رله‌مان نایانه‌ویت پرۆژه‌ى چاکسازى له‌ مووچه‌ و خانه‌نیشنى په‌سه‌ند بکرێت

ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ ده‌رفه‌ت به‌ولایه‌نانه‌ ده‌ده‌ین بۆپه‌سه‌ند كردنى پڕۆژه‌كه ، گه‌رنا ڕوونكردنه‌وه‌مان ده‌بێت بۆ ڕای گشتى
کوردستان TV
100%


فرسه‌ت سۆفى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان  به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : هه‌ندێ لایه‌ن رێگرن له‌به‌رده‌م په‌سه‌ند كردنى پرۆژه‌ى چاكسازى له‌مووچه‌ و ئیمتیازى خانه‌نشینى ، بۆیه‌ ئێمه‌ بۆ یه‌ك هه‌فته‌ ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ین به‌و لایه‌نانه‌ گه‌ر هه‌روا به‌رده‌وام بن له‌ڕێگرى له‌په‌سه‌ند كردنى پرۆژه‌ یاساكه‌ ئه‌وا بۆ ڕای گشتى بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌كێن ئه‌و لایه‌نانه‌ى كۆسپ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م پرۆژه‌ یاساكه‌ و ڕێگرى ده‌كه‌ن له‌په‌سه‌ند كردنى . 

پڕۆژەی یاسای چاكسازی لە مووچە و ئیمتیازی خانەنشینی له‌پێشتردا  لەلایەن پەرلەمانى كوردستان  پەسەند كرابوو ، بەهۆی فشاری ڕای گشتى له‌باره‌ى پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌په‌سه‌ند كردنى ،   پڕۆژەكە گەڕێندرایه‌وه‌ بۆ پەرلەمانی كوردستان بەهۆكاری  ئەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران كەم نەكرابۆوه‌ 

 خاڵی گرنگ له‌ پڕۆژە یاسای چاكسازى  له‌مووچه‌ و ئیمتیازى خانه‌نشینى ،  چاكسازی و ڕێكخستنى  مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانە ،  جگه‌ له‌بڕینى بەشێكی دیار و زۆر لە مووچەی خانەنشینی نایاسایی ، وه‌ مووچەی خانەنشینی ئاسایی لە 200 هەزارەوە كراوه‌ته‌ 300 هەزار دینار.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.