برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌رى تایبه‌تى تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ، له‌ئێستادا گه‌یشتووه‌ته شارى سلێمانى ، پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له‌لایه‌نه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامى ، كۆمه‌ڵی ئیسلامى ، هاوپه‌یمانی) كۆده‌بێته‌وه له‌گرده‌كه لهبارهگاى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
میدیاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه‌مێك به‌ر له‌ئێستاش بڵاویان كرده‌وه كه مه‌كگۆرگ له‌ده‌باشان له‌ئێستادا له‌كۆبوونه‌وه‌دایه له‌گه‌ل نوێنه‌رانى یه‌كێتى .
مه‌كگۆرك به‌و ئامانجه كۆده‌بێته‌وه له‌گه‌ل لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان بایكۆتى پرۆسى سیاسی نه‌كه‌ن و به‌شداربن له‌و قۆناغه نوێیه‌ى كه‌له‌دوای هه‌ڵبژاردن له‌عێراقى نوێ دێته ئاراوه
ئه‌مریكیه‌كان پێداگیرن له‌سه‌ر به‌شدارى لایه‌نه‌كان ئه‌وان ئه‌و په‌یامه ده‌ده‌ن به‌پارت و لایه‌نه‌كان كهلهههڵبژاردن كورسى په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێناوه ، وهپێداگیریشن كه‌ده‌بێت عێراقى دوای هه‌ڵبژاردن به‌كردار ئی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێت و وهچارهسهرى كێشه و گرفته‌كان بكات و وهكابینهیهكى خزمه‌تگوزارى و له‌خزمه‌تى هاوڵاتیانى عێراقدا دابێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.