شاره‌زایه‌كی بواری هه‌ڵبژاردن رایده‌گه‌ێنێ، ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا بۆ ٤٠ كورسی زیاد ده‌بێ.
د.یاسین مه‌حمود، شاره‌زا له هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر گریمانه بكه‌ین پارته ركابه‌ره‌كانی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌مان ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست ده‌هێننه‌وه، ئه‌وا به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تیی رێژه‌یی و گه‌وره‌ترین ماوه‌یه له دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌شێوه‌ی یه‌ك بازنه، ئه‌وه له كۆی ١٠٠ كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مان جگه له كۆتاكان كه ١١ كورسین، كورسییه‌كان به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر پارته سیاسییه‌كانی كوردستاندا دابه‌ش ده‌بن: پارتی دیموكراتی كوردستان ٤٠ كورسی، ئێستا ٣٨ كورسیی هه‌یه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ٢١ كورسی، كه ئێستا ١٩ كورسیی هه‌یه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ١١ كورسی، كه ئێستا ٢٤ كورسیی هه‌یه، نه‌وه‌ی نوێ ٩ كورسی و هاوپه‌یمانیی به‌رهه‌م ساڵح ٧ كورسی و یه‌كگرتووی ئیسلامی ٦ كورسی، كه ئێستا ١٠ كورسیی هه‌یه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ٥ كورسی، كه ئێستا ٧ كورسیی هه‌یه، حزبی سۆسیالیستیش به‌و ده‌نگانه‌ی ئێستای كه له په‌رله‌مانی عێراقدا هێناویه‌تی، كه نه‌گه‌یشتووه‌ته كورسییه‌ك و به‌شی زۆری به‌هۆی سیسته‌می یه‌ك بازنه‌یی فه‌وتاوه، ئه‌وه له هه‌ڵبژاردنی كوردستان به‌شێوه‌ی یه‌ك بازنه‌یی كورسییه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌بێت، ده‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یش نادیاره.
سه‌رچاوه/ باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.