له خۆپیشاندانه‌كانى ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨، مامۆستایان و فەرمانبەران و پزیشكانی هەولێر له‌به‌رامبه‌ر چاك كردن و باشتركردنى سیستمی پاشەكەوتی مووچە له‌به‌رده‌م پاركى شانه‌ده‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
به‌هۆى به‌ئاراسته‌بردنى گردبوونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نى سیاسی ده‌یان ویست به‌لاڕێدا بیبه‌ن ، بۆ مه‌به‌ست و ئامانجى دیاری كراوی خۆیان كه‌تێیدا نزیك به‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بوو.
بۆ به‌رنامه و پلانى خۆیان كه‌چۆن بتوانن ئه‌م گردبوونه‌وانه بخه‌نه خزمه‌ت لایه‌نى حزبى خۆیانه‌وه كه‌خزمه‌تێك بێت پێیان بیگه‌یه‌نێت هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش كه‌بۆ مه‌به‌ستى پاراستنى مامۆستایان و پزیشكان له‌ناوچه‌كه‌بوون ، به‌هۆی ئه‌وه‌ى ویسترا خۆپیشاندانه‌كه به‌لارێدا ببردرێت توند‌و تیژى دروست بوو ، یه‌كێك له‌پزیشكانى ئاماده‌بوو به‌ناوى دكتۆره شایه‌ن كاكە ساڵح ئاماده‌یی گردبوونه‌وه‌كه بوو ، وێنه‌ى هێزه‌كانى كارمه‌ندانى ئاسایش ده‌گرێت و دواتر له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه .
كارمه‌ندانى هێزه‌كانى ئاسایش به‌هۆى بڵاو بوونه‌وه‌ى وێنه‌كانیان و ناو زڕاندینیان له‌بڵاو بوونه‌وه‌ى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، له‌دادگاى به‌رایی هه‌ولێر داوایی یاساییان له‌سه‌ر دكتۆره شایان كاكە ساڵح تۆمار كرد و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌كه‌م دانیشتنى دادگا به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنى ووته‌ى دكتۆره شایان ناوبراو له‌به‌رده‌م داوه‌ر رایگه‌یاند ڕێگه‌ى پێبدرێت پارێزه‌ر بگرێت بۆ كه‌یسه‌كه‌ى ، بۆیه به‌بریاری دادگا دانیشتنه‌كه دواخرا بۆ 25 - 6 -2018
سه‌نار شێرۆكى شاره‌زاییه‌كى بواری یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ڕووی یاساییه‌وه :). ئەو دكتۆرە بە پێی "یاسای ژمارە 15 لە ساڵی 2008" خەراب بەكار هێننانی ئامێری پەیوەندیكردن لە رووی یاساییەوە تۆمه‌تبارە، سەرەرای ئەوەی كە بە بێ مۆڵەت وێنەی گرتووە، ) . لە لایەكی ترەوە كارمەندی ئەمنیش بە هیچ شێوەیەك ناكرێت و یان ناشێت ئاكرا بكرێت لە رووی ئەمنییەوە. ).
تاوانی سێەم كە لە لایەن ئەو دكتۆرەوە ئەنجامدراوە سەرەرای وێنەگرتن بڵاوی كردۆتەوە كە بە فراوانی لە تۆر كۆمەلایەتییەكان بوونی هەیە و بۆ تە هۆكاری ناو زڕراندن یان زەرەر گەیاندن بەو كارمەندە. هەر بۆیەش بە پێی مادەی (2 ) لە "یاسای ژمارە 15 لە ساڵی 2008" خەراب بە كار هێنانی ئامێری پەیوەندی كردن كە هاتووە هەر كەسێك ئەگەر بە خەراپی تەلەفۆنی خانەیی (مۆبایل)یان ئامێرەكی پەیوەندی كردنی تەڵدار یان بێ تەڵ یان پۆستی ئەڵكترۆنی بۆ مەبەستی هەرەشە كردن یان تۆمەت هەڵبەستن یان جنێودان یان بڵاو كردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بە كار هێنا كە ترس پەیدا دەكات یان دزەی گفتوگۆ كردن یان وێنەی چەسپاو و جولاو یان كورتیلەی نامە (مەسج)یڵاو كردەوە كە لە گەڵ خو و رەوشتی گشتیدا ناگونجێن یان بێ رۆخسەت و مۆڵەت وێنەی گرت یان كار‌و بارێكی وا كە شەڕەف بریندار بكات یان هانی ئەنجامدانی تاوان یان كاری بەدرەوشتی یان بڵاوكردنەوەی زانیاری پەیوەست بە نهێنی ژیانی تایبەت یان خێزانی بۆ تاكەكان بڵاو بكاتەوە كە بە هەر رێگایەك بیت چەنگی كەوتن هەتا ئەگەر راستیش بن ئەگەر بە هۆی بڵاوكردنەوەیان و دابەشكردنیان سوكایەتی یان خود زیانیان پێ بگەیەنی ئەوا بۆ ماوەیەك یبەند (حبس) دەكرێ كە لە شەش مانگ كەمتر نەبیت و لە پێنج ساڵیش زیاتر نەبیت و بە غەرامەیەكیش سزادەدرێ كە لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبیت و لە پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبی یان بە یەكێك لە دوو سزایە سزادەدرێت.:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.