پاراگوای باڵیۆزخانەی خۆى لە قودس كردەوەو به‌م پێیه بووە سێیه‌مین ووڵات له‌دوای ئەمەریكاو گواتیمالا، باڵیۆزخانەكەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس گواسته‌وه.
هۆراسیۆ كارتێس، سەرۆكی پاڕاگوای و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەشداریان كرد لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی باڵیۆزخانەی پاراگوای لە قودس.
هەفتەیەك لەمەوبەر ئەمەریكا باڵیۆزخانەی خۆى لە تەلئەبیبەوە گواستەوە بۆ قودس، دوای ئەمەریكاش، گواتیمالا بووه دووه‌مین ووڵات كە باڵیۆزخانەكەی گواستەوە بۆ قودس، كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ناره‌زایی توندى فه‌له‌ستیه‌نیه‌كان و جیهانى ئیسلامى لێكه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.