Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:32

وەزارەتی تەندروستی: لە ھەوڵداین کێشەی کەمیی دەرمان چارەسه‌ر بکەین

نەخۆشخانەكانی ھەرێمی كوردستان كێشەی كەمیی دەرمانیان هەیە
کوردستان TV
100%

ماوەیەكە نەخۆشخانەكانی ھەرێمی كوردستان كێشەی كەمیی دەرمانیان هەیە و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، لە ھەوڵدان بۆ چارەكردنی ئەو كێشەیە و لە بەغداوە ئەو دەرمانەی دێت، بەشی پێداویستیی نەخۆشخانەكانی ھەرێم ناكات.

دكتۆر خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند" پرسی كەمیی دەرمان لە نەخۆشخانەكانی ھەرێمی كوردستان، ھەروەك پێشترە و ئەو بڕەدەرمانەی لە بەغداوە دەگاتە ھەرێمی كوردستان، بەشی پێداویستی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان ناكات، ئەو پارەیەیشی بۆمان دابین كراوە، ھەر كەمە و  وەك پێویست نییە، وەكو وەزارەتیش بەردەوام لە ھەوڵدا بووین تا كێشەی نەبوون و كەمیی دەرمان چارە بكرێت و ھەوڵەكان لەگەڵ حكوومەتی عێراقیش بەردەوامن، ھەروەھا لە لایەكی ترەوە ٣٠%ی داھاتی تەندروستی بۆ كەرتی تەندروستی بەكار دێت و نەخۆشخانەكان بۆ پێداویستی و دەرمان بەكاری دێنن".

وەك قادر گوتی: "مانگانە شەش ملیار دیناری دیكەیش بۆ وەزارەتی تەندروستی دابین كراوە و لەوانەیە بەشێكی ئەو پارەیە بە كاش بماندرێتێ، چونكە ئەگەر بە حازری بماندرێتێ، ئەوكات توانای كڕینی دەرمان زیاتر دەبێت لەلایەن وەزارەتەوە، بەداخەوە لە رابردوودا بە ھۆی ئەوەی بە قەرز دەرمانمان دەكڕی، لەلایەن كۆمپانیاكانی بواری دەرمانەوە بە نرخێكی گرانتر لە بازاڕ پێمان دەفرۆشرا، ئەوەیش گرفێتك بوو ئێستا لە ھەوڵی چارەكردنی داین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.