Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 03:50

‌کۆمسیۆن کاندیدێکی‌ تورکمان له‌ که‌رکووک به‌ 50 ملیۆن دینار غه‌رامه‌ کرد

‌ته‌شهیر و هاندانی‌ دژی‌ كۆمسیۆن ئه‌نجام داوه‌
کوردستان TV
#7
100%


كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكالنی عێراق كاندیدێكی توركمانەكان لە كەركوك بە بڕی 50 ملیۆن دینار غەرامە كرد.

به‌ تۆمه‌تی‌ ناوزڕاندن، كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق كاندیدێكی‌ به‌ بڕی‌ 50 ملیۆن دینار غه‌رامه‌ كرد، له‌ نووسراوێكی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق كه‌ ئه‌حمه‌د ره‌حیم به‌شاره‌ بڕیارده‌ری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ كردووه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ حه‌سه‌ن تۆران كاندیدی‌ توركمانه‌كانی‌ كه‌ركوك ته‌شهیر و هاندانی‌ دژی‌ كۆمسیۆن ئه‌نجام داوه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، كۆمسیۆن بڕیاری‌ داوه‌ به‌ "سه‌پاندنی‌ غه‌رامه‌ی‌ دارایی به‌ بڕی‌ 50 ملیۆن دیناری‌ عیراقی‌ به‌سه‌ر حه‌سه‌ن تۆران كاندیدی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ به‌هۆی‌ ناوزڕاندن و هاندان دژی‌ كۆمسیۆن و پێشێلكردنی‌ یاساكانی‌ كۆمسیۆن".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ده‌كرێت بڕیاره‌كه‌ له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی‌ دادوه‌ری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.