له وڵاتی مه‌كسیك پیاوێك به‌ته‌مه‌ن رایگه‌یاندووه، ئه‌و ئێستا ته‌مه‌نی (122) ساڵه‌و هیچ نه‌خۆشییه‌كیشی نییه، ته‌نها بینینی لاواز بووه.
ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه ناسنامه‌و ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌یه‌و هه‌مووی به‌دروستی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و له ساڵی (1896) له‌دایك بووه.
ئه‌و پیاوه ناوی (مانوێل جارسیا) یه‌و له‌شاری (تلاباكۆیان) له ویلایه‌تی (فیراكرۆز) له مه‌كسیك له‌دایك بووه، خاوه‌نی پێنج منداڵ بووه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی ماوه‌یه‌كه كۆچی دوایی كردووه‌و ئێستاش خاوه‌نی (15) نه‌وه‌یه.
جارسیا ماوه‌ی (60) ساڵ له‌شاره‌دێی (مارتینیز دی لا تۆری دی فیراكرۆز) ژیان به‌سه‌ر بردووه.
ئێستا ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كچه‌كانی به‌ناوی (تۆماسا) ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌و ده‌ڵێت: باوكی ته‌ندروستی باشه، ته‌نها كێشه‌ی بینینی هه‌یه، خواردنیشی زیاتر له‌و باڵندانه‌یه كه خۆی به‌خێویان ده‌كات.
سه‌رچاوه/ كوردیۆ
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.