Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:44

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارى 300 خێزانی ھەژارو زیانمەندانی لافاو لە سۆران  کرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكارى زیانلێكه‌وتووانى لافاو ده‌كات
کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان، پارسێلی خۆراک و پێداویستیی ناوماڵی پێشکەش بە 300 خێزانی ھەژار و زیانمەندانی لافاو لە شاری سۆران و دەوروبەری کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 21/5/2018، تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی ھاوکاریکردنی کەمدەرامەتان و زیانلێکەوتوانی لافاو گەیشتە شارەدێی دیانە لە شاری سۆران.

لە پرۆژەکەدا پارسێلی خۆراک، دوو بەتانی، ڕادیۆ، سێتی مەتبەخ و چەند پێداویستییەکی دیکەی پێشکەش بە 150 خێزانی ھەژار و کەمدەرامەت لە شارەدێی دیانە کرا، دواتر پێداویستییەکان پێشکەشی 150 خێزانی دیکەی سۆران و دەوروبەری کرا، کە بەھۆی لافاوەوە زیانمەند بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.