لە نامەیەکدا بۆ مەسرور بارزانی، راوێژكارى ئهنجوومهنى ئاسایشى ههرێمى كوردستان، وەزیری دەرەوهی ئەمەریکا (مایك پومپیۆ) جەخت لەسەر هاوکاریی هەمەلایەنە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21\5\2018، لە وەڵامی نامەی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ مایک پۆمپییۆ، بە بۆنەی دەست بەکاربوونی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای سوپاس و ئاواتەخوازی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی دووپات کردەوە.
مایک پۆمپییۆ، لەم نامەیەدا جەختی لەوە کردەوە، کە ئەمریکا بێ وچان لەگەڵ گشت هاوپەیمان و هاوبەشەکانی تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە و سەرانسەری جیهان جێگیر ببێت و زەمینەی لەبارتر بۆ پێشکەوتن و ئاسوودەی گەلان برەخسێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.