خۆپێشاندان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد، تورکمان و عەرەبەکان لە کەرکووك 48 كاتژمێریان وەك وادەی دوابڕیار بە كۆمسیۆن داوە.
خۆپێشاندانی تورکمان و عەرەبەکان لە کەرکووك هەفتەیەکە بەردەوامە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن و 48 كاتژمێریان وەك وادەی دوابڕیار بە كۆمسیۆن داوە، جگە لەو لایەنانەش شەش لایەنی کورد هاوشێوەی پێکهاتەی عەرەب و تورکمان گومانیان لە ئەنجامەکان هەیە و دەڵێن، ساختەکاری کراوە و پەنجەش بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان درێژ دەکەن.
دوای هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری په‌رله‌مانی عیراق، دژی ئه‌نجامه‌كان به‌ره‌یه‌كی ناڕازییان پێكهێناوه و تورکمان و عەرەبەکان دەڵێن، بادەنگی نێو سندووقەکان بە دەست ئەژمار بکرێت و کار بە سیستمی ئەلیکترۆنی نەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.