محه‌مه‌د عه‌بدولوهاب ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌فراكسیۆنى گۆڕان هێرش ده‌كاته سه‌ر ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ، تۆمه‌تبارى ده‌كات به‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى تیمێكى كردووه به‌بیانووى خه‌ڵكى ئاواره له‌ڕۆژانى رابردوو سه‌به‌ته‌ى خواردن به‌سه‌ر خه‌ڵكى كه‌لاردا دابه‌شكراوه ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كهخهڵكهكه له‌شوێن و پێگه‌ى خۆیانن و ئاواره نین و خاوه‌نى كارى خۆیانن
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕاشیدهگهیهنێت ئه‌م كاره‌ى وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێڕاق گه‌نده‌ڵیه‌كى ڕوون و ئاشكرایه ، ئه‌و سه‌به‌تانه بۆ خه‌ڵكى ئاواره دابین كراوه ، له‌كاتێك دراون به‌خه‌ڵكى دیكه له‌كه‌لار ، ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و دروشمه‌مان هه‌ڵگرتووه كهپاك بین و كاره‌كانمان ڕوون بێت بۆ ئه‌وه ئێمە نەبووینە گۆڕان خۆراكی ئاوارە بده‌ین بە خەڵكی تر بدەین و ئەوانیش لە برسیەتی دابن
ده‌رباز محه‌مه‌د له‌پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌پۆستى وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق دایه ، ناوبراو له‌دوای ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هاوكاریهكانى وه‌زاره‌تى بڕیوه به‌سه‌ر ئاواره‌كانى ناوچه‌كانى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.