Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:53

له‌دواى ده‌رنه‌چوونیان هه‌ریه‌ک له‌فه‌تلاوى و جبورى له‌ترسى دادگایی کردنیان ڕاده‌که‌ن له‌عێراق

ڕۆژانێك دژایه‌تى گه‌لى كوردستانیان ده‌كرد
کوردستان TV
100%

میدیاكانى عێراق بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌ ، هه‌ریه‌ك حەنان فەتلاوی  ، مشعان جبوری ،  عەلی عەلاق ،  یاسر مالیکی ،  کازم سەیادی،  عەباس بەیاتى ،  مەیسەم جبوری ،  مۆفەق روبەیعی له‌دواى ده‌نگ نه‌هێنانیان له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له‌ئێستادا له‌عێراق ڕایان كردووه‌ و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات چوون ئه‌مه‌ش له‌ترسى لێپێچینه‌وه‌  له‌گه‌ڵیان

میدیاكانى عێراق بڵاویشى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌هه‌ریه‌ك له‌و كاندیدانه‌ى كه‌ده‌رنه‌چوون له‌هه‌ڵبژاردن به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ره‌  له‌ئه‌نجامدانى  تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى و وه‌تێكه‌ڵاوبوون و ده‌ست هه‌بوونیان له‌تیرۆر و به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاتیان بۆ ئامانجی خۆیان كه‌دواجار له‌سه‌ریان شكاوه‌ته‌وه‌  ، بۆیه‌ له‌ترسى سكاڵا له‌سه‌ریان له‌عێراق نه‌ماون و هه‌ڵاتون 


له‌نێو لیسته‌ هه‌ڵاتوه‌كاندا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن هه‌ن به‌ڵام به‌هۆى پارێزبه‌ندیان له‌ئێستادا تا دوایی ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌ندامانى نوێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دادگا ناتوانێ سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكات ، دوای ئه‌و كاته‌ ڕووبه‌رووى دادگا ده‌كرێنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌ى له‌سه‌ریانه‌ .

 
به‌شێك له‌وانه‌ى له‌لیستى هه‌ڵاتوان دان و ڕایان كردووه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات ڕۆژانێك دژایه‌تى گه‌لى كوردستانیان ده‌كرد به‌لێدوان له‌میدیاكان و كاركردنیان به‌شێوه‌ى به‌رنامه‌ داڕێژراویان له‌به‌رامبه‌ر كوردستان .


شوان عه‌زیز
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.