Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:03

سەدر : نەخێر بۆ دیوارەکانی ناوچەی سەوز

سەدر داوا دەكات حكوومەتی داهاتووی عێراق ناوچەی سەوز لە بەغدا هەڵبوەشێنێتەوە
سەدر : نەخێر بۆ دیوارەكانی ناوچەی سەوز
کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ناوچەی سەوز دەكاتەوە و جەختیش دەكاتەوە كە ئەم كارە بە یەكێك لە كارە لەپێشینەكانی حكوومەتی داهاتووی عێراقی دەبێت.

لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، داوادەكات، حكوومەتی داهاتووی عێراق ناوچەی سەوز لە بەغدا هەڵبوەشێنێتەوە.

سەدر نووسیویەتی : پێویستە لەسەر دەستەڵاتی جێبەجێكاری داهاتوو، كار لەسەر دامەزراندنی بنچینەكانی یەكسانی و خۆشگوزەرانی و ئارامی بكات، نەوەك كۆشك و دیواری زیاتر دروستبكات، بۆیە نەخێر بۆ دیوارەكانی ناوچەی سەوز، نەخێر بۆ گەندەڵی .

ناوچەی سەوزی بەغدا، بارەگاكانی حكوومەت و پەرلەمان و باڵیۆزخانەی وڵاتان و زۆربەی دامو دەزگاكانی تێدا كۆبووەتەوە، بۆ پاراستنی ماڵی سەركردە و باڵیۆزخانە و بارەگا حكوومییەكان، ناوچەكە بە دیوار و بوونی هێزی ئەمنی تۆكمە دەوردراوە، بەجۆرێك ناوچەی سەوز بە تەواوی لە بەغدا جیاكراوەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە 12 ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەچوو، لیستەكەی موقتەدا سەدر بەناوی  سائیرون زۆرینەی دەنگەكانی عێراقی بە دەستهێنا و بووە خاوەن 54 كورسی پەرلەمانی .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.