ماڵپەری "BBC" لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەفغانستان بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی چەند ڕۆژێکە ڕووی لە ئەفغانستان کردووە، لە زۆربەی ناوچهكانى ئهو وولاته لافاو دروستبووە و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا 71 کەس لە سەرتاسەری ئەفغانستان گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 1400 خانووبەرە زیانیان بهركهوتووه، کە بەشێکیان بە تەواوەتی ڕووخاون، ئەوە جگە لەوەی نزیکەی 600 سەر مەڕوماڵات لەناوچوون و زیانی ماددی زۆریش بەر ناوچەکە کەوتووە، به شێوهیهك كه ویلایەتی بادغەیس لە باشووری ڕۆژئاوای ئەفغانستان زۆرترین زیانی بهركهوتووه.
لای خۆشیەوە محەمەد ڕادمەنێش سەرپەرشتیاری نوسینگەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، هێزەکانیان نزیکەی هەزار کەسیان ڕزگارکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.