Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:13

یەکێتی: جەماوەر تۆڵەی خۆى لە گۆڕان کردەوە

یەکێتی: دەبێ بزووتنەوەی گۆڕان بەخۆیدا بچێتەوە
کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی بزووتنەوەی گۆڕان بەو بەڵێنانەی بە دەنگدەرانی داوە، دەنگدەران تۆڵەیان لە گۆڕان کردووەتەوە و دەنگەکانیشی بۆ قەوارەکەی شاسوار عەبدولواحید ڕۆشتووە.

ڕەوەند مەلا نەوزاد، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە باسنیوزی ڕاگەیاند: ”یەکێتی ھیچ ساختەکارییەکی نەکردووە، چونکە ئێمە دەنگی دیاریکراوی خۆمان ھێناوە، بۆیە بێویژدانییە بزووتنەوەی گۆڕان، تۆمەتی ساختە بداتە پاڵ یەکێتی، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان غەدر لەخۆی دەکات، بەو مانایەی ئەوان دەنگەکانیان لە ھەموو شارەکانی کوردستان دابەزیوە، بێگومان دەبێ ئەو بزووتنەوەیە بەخۆیاندا بچێتەوە، چونکە ئەو کەمبوونەوەیە خۆی لە دەرەنجامی سیاسەتی ھەڵە دەبینێتەوە“.

ڕوونیشی کردەوە، لە ھەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٤دا، ”کاتێک ئێمە کورسییەکانمان دابەزی، بەیاننامەی فەرمیمان بڵاوکردەوە و شکستەکەی خۆمان قەبووڵ کرد، بۆیە پێویست ناکات ئەوان تۆمەتی لەو شێوەیە بۆ یەکێتی درووست بکەن، باشتر وایە بە خۆیاندا بچنەوە و سیاسەتی خۆیان بگۆڕن و تەبایی نێوان ڕیزەکانی گەلی کورد بپارێزن، ھەوڵی ئەوە بدەن، ئەگەر کەموکورتیان ھەیە، گرفتەکانی خۆیان چارەسەر بکەن، دواجار بێویژدانییە تۆمەتی ساختەکاری بۆ یەکێتی درووست بکەن“.

ئاماژەی بەوەش دا، قەوارەکەی شاسوار عەبدولواحید، زۆربەی کورسییەکانی گۆڕانی بردووە، بۆیە پێویستە ئەوان بەخۆیاندا بچنەوە، نەوەکو  پێیان وابێ ئەگەر تۆمەتێکی جیاواز بۆ ئێمە درووست بکەن، بەھۆی ئەو تۆمەتەوە گەورە دەبن،  نەخێر بە پێچەوانە ئەگەر ئەوان چەند تۆمەتی ناڕەوا بۆ ئێمە درووستبکەن، بێگومانی خۆیانی بێ بچووک دەبنەوە، بەڵام من پێم وایە بزووتنەوەی گۆڕان، ئەو شکستەی کە بەسەری ھاتووە، بە ئاسانی هەزمی ناکەن، بۆیە دەبێ پاساوێکی بۆ بدۆزنەوە، باشترین پاساویش بۆ ئەوان ئەوەیە کە تۆمەتی ساختەکاری بۆ ئێمە درووست بکەن“.

ڕەوند مەلا نەوزاد، باسی لەوەش کرد، ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان، دەنگێکی زۆریان بھێنایە، ئەوکاتە بێدەنگییان لێ دەکرد و ھیچ قسەیەکیان نەدەکرد. گوتیشی: ”پێشتر  گۆڕان بەڵێنی زۆری بەخەڵکی دا کە چاکسازی دەکەن، بەڵام دەرکەوت ھیچ چاکسازییەکیان پێ ناکرێت، بۆیە جەماوەرەکەی خۆیان تۆڵەیان لە بزووتنەوەی گۆڕان کردەوە“

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.