Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 05:49

په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌یاسای چاکسازی ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌مڕۆ ئامادە‌نه‌بوون

بریاربوو ئه‌مرۆ لیژنه‌ی یاسایی ‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سبه‌ینێی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ لیژنه‌كانی‌ یاسایی‌ و دارایی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆببنه‌وه‌.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی ‌په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، بڕیار بوو ئه‌مڕۆ هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و داراییی ‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕاپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازییەوە ئاماده‌ بكه‌ن، به‌ڵام به‌ هۆی ئاماده‌نه‌بوونی نوێنه‌ری چه‌ند فراكسیۆنێك، نیسابیی یاسایی ئه‌ندامان ته‌واو نه‌بوو، بۆیه‌ په‌رله‌مان ناتوانی سبه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ هه‌موار بكاته‌وه‌ و دواكه‌وتنه‌كه‌یشی ده‌كه‌وێته ‌ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئاماده‌ نه‌بوونه‌، چونكه‌ به‌بێ هۆكار ئاماده ‌نه‌بوون.

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و دارایی كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و تێیدا ڕاپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له ‌بواری مووچه‌ و خانه‌نشینییەوە ئاماده‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا په‌سه‌ند بكرێت، چونكه‌ به ‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ 100 ملیار دینار مانگانه‌ بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌مه‌ش حكوومه‌ت ده‌توانێ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ لاببات."

ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاساییی ‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئێمه‌ تا سەعات 2ی پاش نیوه‌ڕۆ چاوەڕێی ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌کەمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بکەین، به‌ڵام ته‌نیا سێ ئه‌ندامی پارتی و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی و توركمانه‌كان ئاماده‌ بوون و ئه‌ندامانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ به‌بێ هۆكار ئاماده‌ نه‌بوون‌، ئه‌مه‌ش وای كرد لیژنه‌كان نه‌توانن كۆ ببنه‌وه‌ و ڕاپۆرتی خۆیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ بواری مووچه‌ و خانه‌نشینیدا ئاماده‌ بكه‌ن."

شوان شێخ ئه‌حمه‌د كه‌ ئه‌ندامی فراكسیۆنی زه‌دریشه‌ بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی پارتی سوورین له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ و دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماده ‌نه‌بوون‌.

باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌گه‌ر سبه‌ی به‌یانیش ئاماده‌ بن ده‌توانین ڕاپۆرتی خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وان به‌بێ هۆكار نه‌هاتوون‌ بۆ كۆبوونه‌وه، ده‌كرا بێن و تێبینیی خۆیان باس بكه‌ن، نه‌ك بەبێ هۆكار ئاماده‌ نه‌بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.