Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:53

فەڕەنسا شەش بنکەی تۆپخانەی لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی پەیەدە جێگیرکرد

وێنه‌ی سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسا
کوردستان TV
#12
100%


هێزەكانی فەڕەنسا شەش بنكەی تۆپبخانەیان لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) جێگیركرد

 ئاژانسی ئەنالدۆڵ بڵاویكردەوە، سەربازانی فەڕەنسا شەش بنكەی تۆپیخانەیان لە نزیك گوندی باگوز كە لە پارێزگای دێرازوور جێگیركردووە، پێشتریش فەڕەنسا، پشتیوانی سەربازی لە ناوچەكانی مەنبەج، حەسەكە، عەین عیسا، رەققە جێگیركردبوو.

هێزەكانی فەڕەنسا بە شێوەیەكی سەرەكی لە گردی مشتی نور باشووری شاری عەین عەرەب و ناحیەی سرین و دەورووبەری حەلەب و شارۆچكەی عەین عیسا لەگەڵ گوندی خەراب عاشق باكووری پارێزگای رەققە باكووری سووریا جێگیركراون.

9ی حوزەیرانی ساڵی 2016 ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی بڵاویكردبووەوە، وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەیان هێزەكانی كۆماندۆزی فەڕەنسی لە باكووری سووریا و لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی یەپەگە بڵاوكردووتەوە.  

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.