Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 06:12

راگه‌یه‌ندراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌دواخستنی دانیشتنى ژماره‌ (1)ى ئاساییى رۆژى 2018/5/21
کوردستان TV
#7
100%


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆكارى دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (1)ى خولی به‌هاره‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاربوو سبه‌ی دووشه‌مه‌ 2018/5/21 ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، به‌هۆى ته‌واونه‌بوونی راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی "كاروبارى یاسایی" و "دارایی و ئابوورى و وه‌به‌رهێنان"، سه‌باره‌ت به‌ یاسای ژماره‌ "4"ى ساڵی 2018، یاسای "چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق"، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ "1"ى ئاساییی خولی به‌هاره‌ كه‌ بڕیاربوو رۆژى دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/5/21 ئه‌نجام بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.