Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 05:17

ڤیان دەخیل : که‌مته‌رخه‌می کۆمسیۆن بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی هیچ کاندیدێکی ئێزیدی سه‌رنه‌که‌وێت بۆ په‌رله‌مان

ئێزیدیه‌كان پێویسته‌ نوێنه‌ریان هه‌بێت تا داكۆكى له‌مافه‌كانیان بكه‌ن
کوردستان TV
100%


له‌دوای ته‌واو بوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و وه‌راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌لبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى بالاى  هه‌لبژاردنه‌كانى عێراق ، له‌سنورى قه‌زای شنگال تا ئێستا سێ به‌شى ده‌نگه‌كانى سنوره‌كه‌ هه‌ژمار نه‌كراون ، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ى كوردانى ئێزیدى له‌ناوچه‌كه‌ هیچ كاندیدێكیان له‌هه‌لبژاردن ده‌رنه‌چێت تا ئێستاكه‌ وه‌ هه‌ژمارنه‌كردنى ده‌نگه‌كانیان كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ ، ڤیان دەخیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت  كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق هۆكاره‌ به‌وه‌ى كوردانى ئێزدى هیچ كورسیه‌ك به‌ده‌ست نه‌هێنن و ئه‌ندامیان نه‌بێت له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئۆباڵه‌كه‌ى ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی كۆمسیۆن

ڤیان دەخیل  ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌ نوێنه‌رى  ئێزدیەکانە لەپەرلەمان   لەڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بەهەڵبژاردنەکان ڕایده‌گه‌یه‌نێت :  له‌كاتێكدا  پیرۆزبایی له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كه‌م، هاوكات ده‌ڵێم كه‌مته‌رخه‌می كۆمسیۆن بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كاندیدێكی ئێزیدی سه‌رنه‌كه‌وێت و ئێزیدییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای ٢٠٠٣ه‌وه‌ بێ نوێنه‌ر ده‌بن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

ناوبراو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت  ده‌یان هه‌زار ده‌نگی ئێزیدییه‌كانی شه‌نگالی له‌ خێوه‌تگه‌كاندا به‌هه‌دەر دراوە و كه‌بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كاندیدێكی ئێزیدی ده‌رنه‌چێت، له‌كاتێكدا ئێزیدیه‌كان مافى خۆیانه‌  نوێنه‌ریان هه‌بێت له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كانیان 

ڤیان ده‌خیل ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت  زیانێكى  چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌ به‌ر كاندیده‌كانی ئێزیدی كه‌وت ئه‌و كاره‌ش ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی كۆمسیۆن ئه‌وان تاوانبارن لێره‌دا ،  له‌كۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی ئه‌و مه‌رجه‌ خراپانه‌ی كۆمسیۆن  بۆ ده‌نگدان  داینابوون، داوا كارین  به‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدانی ئاواره‌ ئێزیدیه‌كان بچنه‌وه‌  به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگای دهۆك، وه‌ك ئه‌نجام بیخاته‌ پاڵ ده‌نگه‌كانی تر، ئه‌و كاته‌ دڵنیاین به‌وه‌ى  ئه‌نجامه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كاندیده‌كانی ئێزیدی له‌ شه‌نگال ده‌گۆڕێت و كوردانى ئێزدى نوێنه‌ریان ده‌بێت له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.