Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:53

پارێزگاری که‌رکووک به‌ وه‌کاله‌ت: ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌

وازناهێنین له‌ داواكاریه‌كانمان بۆ ژماردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی ده‌نگدان
کوردستان TV
#7
100%

پارێزگاری كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت رایده‌گه‌ێنێ، : سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كان، به‌ڵام وازناهێنین له‌ داواكاریه‌كانمان بۆ ژماردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی ده‌نگدان.

راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ هاووڵاتییان زوو هه‌ستیان به‌ گومان كردووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جددی و ئاشكرا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌یش چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌زاران كه‌س خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كان، به‌ڵام وازناهێنین له‌ داواكاریه‌كانمان بۆ ژماردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی ده‌نگدان، به‌داخه‌وه‌ هه‌موو رووداوه‌كان وای لێهاتووه‌ ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاشتیی نێوان گرووپه‌ نه‌ژادییه‌كانی كه‌ركووك.

گوتیشی: 306 سندوقی ته‌واو هه‌یه‌ كه‌ نه‌براون بۆ ناوه‌ندی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی شاره‌كه‌ و فۆرمه‌كانی ده‌نگدانی ئه‌ژمارنه‌كراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هێشتا دیارنییه‌ چ پارتێكی سیاسیی چه‌ند ده‌نگی هێناوه‌ له‌و سندوقانه‌دا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.