Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 02:50

ڕیزبه‌ندى یانه‌کان و گۆلکاران له‌خولى نایابى کوردستان

خولى نایابى كوردستان به‌به‌شدارى 9 یانه‌ یاریه‌كانى له‌م وه‌رزه‌ به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ دوای به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى شازده‌یه‌م له‌قۆناغى دووه‌مى خولى تۆپى پێى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان ، یانه‌كانى به‌شداربووى خول گۆڕانكارییان به‌سه‌ر ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌دا هێنا ، برایه‌تى  به‌براوه‌بوونى به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن كاتێك یاریه‌كه‌ى له‌گه‌لى به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى پێنج گۆلى بێ به‌رامبه‌ر له‌ئێستادا برایه‌تى به‌ 28 خاڵ له‌پله‌ی یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى دایه‌ ، زێره‌ڤانى به‌براوه‌بوونى به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رامبه‌ر زاخۆ به‌ 25 خاڵ له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى دایه‌ ،  هه‌ندرێن به‌هۆى شكستى له‌یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى له‌به‌رامبه‌ر برایه‌تى  به‌ 24 خال له‌ پله‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى دایه‌ 


ڕیزبه‌ندى یانه‌كان له‌دواى گه‌ڕى شازده‌ به‌م شێوه‌یه‌ 

1- برایه‌تى 28 خاڵ 

2- زێره‌ڤانى 25 خال 

3- هه‌ندرێن 24 خال 

4- ئارارات  20 خال

5- هه‌ولێر 19 خال

6- زاخۆ 15 خال

7- نه‌ورۆز 14 خال

8- پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر 13 خال

9- شێروانه‌ 13 خال


ریزبه‌ندى گۆلكاران له‌دوای گه‌ڕى شازده‌ به‌م شێوه‌یه‌ 


1-  تیاگۆ ئه‌مارال له‌یانه‌ی زێره‌ڤانى  8 گۆل 

2- ئامانج ئه‌كره‌م له‌یانه‌ى هه‌ندرێن  7 گۆل

3- ئه‌یوب ئه‌یاد  له‌یانه‌ى زێره‌ڤانى 5 گۆل 

4- عه‌لى عه‌زیز له‌یانه‌ى ئارارات   4 گۆل 

5- دانا عوسمان له‌یانه‌ى هه‌ولێر 4 گۆل 

 

 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.