Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:28

ریال مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر ڤیاریال دووچارى یه‌کسان بوون بوو

له‌هه‌فته‌ى 38ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ له‌هه‌فته‌ى 38ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، له‌دوا گه‌ڕى خوله‌كه‌ ، یانه‌ى ڤیاریال له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى میواندارى ریال مه‌دریدى كرد ،یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌كسان بوون بوو به‌كۆتا هات به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا 
گاریس بەیل و کریستیانۆ رۆناڵدۆ  گۆله‌كانى ریال مه‌دریدیان تۆمار كرد له‌خوله‌كه‌كانى 11 ، 32 ى تایمى یه‌كه‌م دووگۆله‌كه‌ى ڤیاریال له‌یاریه‌كه‌ له‌ڕێگاى یاریزانان مارتینێز ، کاتیخۆ تۆماریان كرد له‌خوله‌كه‌كانى 71 ، 85 .

ریال مه‌درید جیاواز له‌وه‌رزى پێشووى كه‌پاڵه‌وانى خوله‌كه‌بوو ، له‌م وه‌رزه‌ى لالیگا نه‌یتوانى پارێزگاى له‌نازناوه‌كه‌ى بكات ، وه‌به‌ئاستێكى خراپ دا تێپه‌ڕى جیاواز له‌به‌شدارى له‌چامپیۆنس لیگ باشتر به‌دیار كه‌وت و ئه‌نجامه‌كانى باشتر بوو له‌ئێستاشدا له‌یاری كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپایه‌ له‌به‌روارى 26 - 5 - 2018 له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول له‌پێناو نازناوى سێیه‌م جار له‌سه‌ریه‌ك هه‌وڵ ده‌دات .

ریاڵ مەدرید بە 76 خاڵ له‌پله‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى خولدا دێت ،  ڤیاریاڵیش بە 61 خاڵ لەپلەى پێنجەمدایە

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.