درامای (دوابریاری یاقوب) له سیناریۆ و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند(لوقمان غه‌ریب)ه به‌رهه‌می هاوبه‌شی كۆمپانیای بابیلۆن و ناوه‌ندی گاڤ بۆ كاری ته‌له‌فزیۆنی و سینهممایی كوردییه.
دراماییهكه باس له كۆمه‌ڵێك رووداوی ئێستای ناو كۆمه‌ڵگا ده‌كات له 30 ئه‌ڵقه پێك هاتووه ههرئهڵقهی 54 خووله‌كه زیاتر له 100 ئهكهتهری ناسراوی كوردستان به‌شدرای ئه‌م دراماییان كردوه وه‌كو: حه‌مه‌رشید هه‌رس، فرمێسك مسته‌فا، ئه‌حمه‌د جوڵا ، سه‌میعه ئه‌حمه‌د،مسته‌فا ئه‌حمه‌د،قادر مسته‌فا، غفور عبدووڵا، حه‌مه سعید برایم له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌توانای تر.
كاری ته‌كنیكی ئه‌م دراماییه له‌لایه‌ن ستافێكی خاوه‌ن ئه‌زموون كاری بۆكراوه كه بریتین له (نسرڵا كه‌بیری كامیرامان ، جمشید ئهزمودا ساوند، فرشاد شاحسێنی لایتن) له‌گه‌ڵ چه‌ند ته‌كنیكارێكی تر.
شایانی باسه ئه‌م دراماییه شه‌وان و رۆژانی ره‌مه‌زن له 3 كاتی جیاوازدا له كۆرك تیڤی په‌خش ده‌كرێت (10ی شه‌و 2ی پارشێۆ 2ی پاشنیوه‌ڕۆ.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.