Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:19

هه‌ڤال گۆرانییه‌کی ئایینی بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌ نێو سروشتی جوانی كوردستان وێنه‌ی گیراوه‌
کوردستان TV
100%


دوای ماوه‌یه‌ك له‌بێده‌نگی و نه‌بوونی هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ، هونه‌رمه‌ند " هه‌ڤاڵ شێخانی " به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز سرودێكی ئایینی له‌ ژێر ناوی " زیكر " پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی ده‌كات .

هه‌ڤاڵ ئاشكرایده‌كات ، به‌ هاوكاری ژماره‌یه‌ك له‌ موزیكژه‌نی به‌ توانا و ماوه‌ی دوو ساڵ كاركردن توانیویانه‌ به‌ كوالیتییه‌كی به‌رز ئه‌م سرووده‌ به‌رهه‌مبهێنن و دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كانیشی به‌ ڤیدیۆ كلیپ له‌ مانگی ره‌مه‌زان پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی ده‌كات .

سروودی " زیكر " تێكسته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن " زه‌یتۆ كانه‌بی " نووسراوه‌ و " شیاو كه‌مال" یش دابه‌شكردنی مۆزیكی بۆ ئه‌نجامداوه‌ و له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ موزیكژه‌نی به‌ توانا له‌ ستۆدیۆی سۆلۆ كاری موزیك بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ كراوه‌ ، سیناریۆی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ له‌ لایه‌ن "رۆژكار عوسمان " دانراوه‌ و " دلێر دلاوه‌ر" یش كاری ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامداوه‌ . 

جێی باسه‌  دیمه‌نه‌كانی كلیپه‌كه‌ له‌ نێو سروشتی جوانی كوردستان وێنه‌ی گیراوه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.