هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " نه‌ریمان بابان " دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ شاری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مه‌به‌ستی گه‌رانه‌وه‌كه‌ی بۆ شاره‌كه و نوێترین كاری هونه‌ری خۆی ده‌خاته روو .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئاشكرایده‌كات ، مه‌به‌ست له هاتنه‌وه‌ی بۆ شاری سلێمانی ئه‌نجامدانی شه‌وه ئاههنگێكه له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا و كه به یه‌كه‌م ئه‌زموونی كاركردنی خۆی ده‌زانێت و هه‌روه‌ها به ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی ماددی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی داده‌نێت .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئهابومی تازه‌ی هه‌یه ، به‌ڵام به هۆی قورسی باری ژیان ناتوانێت هه‌مووی به جارێك بڵاوبكاته‌وه ، بۆیه پێی باشه یه‌ك یه‌ك به جیا به‌رهه‌مه‌كانی بڵاوبكاته‌وه .
ناوی ته‌واوی ئه‌م هونه‌رمه‌نده " نه‌ریمان محه‌مه‌د عارف " ه خه‌ڵكی شاری سلێمانییه ، له ساڵی 1983 تیپی مۆسیقای بابانی دامه‌زراندووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌می تۆماركراوی خۆیه‌تی ، زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی خۆی ئاواز و تێكستی بۆ داناون و دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری بلاچوكردنهوهی ڤیدیۆ كلیپێك بو به ناوی " هیچ مه‌ڵێ " .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.