Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:41

عه‌لى عه‌ونى : یەکێتی شه‌قێکى وای له‌شه‌ش حزبه‌که‌ داوه‌ کە وڕ و کاس بوونە ، بەو شەقە ئیتر مانگرتن و مووچەیان لەبیر چووە

شار ئارامە و دەنگی بودجه‌ ومووجە ناھێت و «خەمی خەڵک»یان لەبیر کردووە
کوردستان TV
100%

پاش ئه‌و ساخته‌كارییه‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى وهه‌له‌بجه‌ى شه‌هید ئه‌نجامى دا ، كه‌به‌هۆى ساخته‌كارى و پێشێلكارى یه‌كێتى له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كان له‌و سنوره‌ ئه‌نجامى داوه‌ ، لایه‌نه‌كانى به‌شداربوو جگه‌ له‌یه‌كێتى نیشتیمانى نه‌بێ سه‌رتاپاى پرۆسه‌كه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ . 
عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌په‌ڕه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌باره‌ى شه‌ش حزبه‌كه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، یه‌كێتى له‌سلێمانى  به‌دزینى  ده‌نگى لایه‌نه‌كان شه‌قێكى وای لێداون  كه‌وڕو كاس بوونه‌ ، ئیدى له‌خه‌مى كورسى و ده‌نگه‌كانتان  له‌خه‌مى مووچه‌ و بودجه‌ دانه‌ماون و خه‌مى خه‌ڵكتان بیر چۆته‌وه‌ . 
ده‌قى  پۆسته‌كه‌ى  عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى كه‌له‌فه‌یس بووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ 

یەکێتی لە سلێمانی بە دزینی دەنگی لایەنەکان شەقێکی وای لێداون کە وڕ و کاس بوونە. گرۆپی شەش حیزبەکە«G6» بەو شەقە ئیتر مانگرتن و مووچەیان لەبیر چووە.
شار ئارامە و دەنگی بووجە مووجە بووجە مووجە ناھێت و «خەمی خەڵک»یان لەبیر کردووە و بەس خەمی کورسییە شڕەکەی خۆیانن تا دیسان بچنە بەغدا و لە دژی کوردستان قسە بکەن و راپۆرت بدەن وەک چۆن سەرۆکی فراکسیونەکانی پێشوویان دەیانکرد.
یەکێتیش جاروبار کاری باش دەکات، بەیەک کلیلک کوردستان ئارام بوو و خەڵک و حکومەت ئیستراحەتی کرد!!!!!

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.