Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 10:15

تورکمانه‌کانی که‌رکووک : به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنن که‌ ساخته‌کاری له‌ که‌رکوک کراوه‌

دوو رۆژه‌ ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

توركمانه‌كانی كه‌ركووك  به‌به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنن كه‌ ساخته‌كاری له‌كه‌ركوك كراوه‌ و ده‌ستیشیان به‌ هه‌ڵمه‌تێكی واژوو كۆكردنه‌وه‌ له‌ دژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كردووه‌.

عه‌لی توزخورماتڵو ، ئه‌ندامی رێكخستنی گه‌نجانی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، راگه‌یاندووه‌: به‌مه‌به‌ستی سكاڵا تۆماركردن له‌ سه‌ر ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی گشتییدا كراوه‌ هه‌ڵمه‌تێكی واژوو كۆكردنه‌وه‌یان ده‌ست پێكردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی:  وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌نها دوو رۆژه‌ ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ كردووه‌ به‌ڵام هه‌زاران هاووڵاتیی به‌شدارییان تیدا كردووه‌ و زیاتر له‌ ١٦٠ هه‌زار واژوویان كۆكردۆته‌وه‌ و ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ بیگه‌یه‌ننه‌ ٢٠٠ هه‌زار واژوو.

گوتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ بگه‌یه‌نینه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان واژووه‌كان راده‌ستی نوێنه‌رایه‌تی عێراقی رێكخراوه‌كه‌ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵگانه‌ش هاوپێچ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌یسه‌لمێنن ساخته‌كاری له‌كه‌ركوك كراوه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.