Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:18

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نێرده‌ی تایبه‌ت به‌ مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ ره‌وانه‌ی غه‌ززه‌ ده‌کات

له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌ و چه‌ند مانگی دوایی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نێرده‌ی تایبه‌ت به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ ره‌وانه‌ی غه‌ززه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ربه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌ و چه‌ند مانگی دوایی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌، نێرده‌یه‌كی تایبه‌ت ره‌وانه‌ ده‌كات.

ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا خۆیدا كه‌ سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ روویاندا، بڕیارنامه‌یه‌كی په‌سه‌ند كرد كه‌ به‌ پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ گروپێك له‌ شاره‌زایان و لێكۆڵه‌رانی شاره‌زا له‌سه‌ر تاوانی جه‌نگیی به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كه‌رتی غه‌زه‌ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كات كه‌ له‌م رووداوانه‌دا به‌ سه‌دان كه‌س له‌ فه‌ڵه‌ستنییه‌كان كوژران و به‌ هه‌زارانیش برینداربوون.

ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ به‌ 29 ده‌نگی ئه‌رێنی و 2 ده‌نگی نه‌رێنی و 14 ده‌نگی بێلایه‌ن په‌سه‌ندكرا.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.