Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 02:00

هیچ یاسایەک لە کوردستان نییە، ڕێگە بە دروستکردنی هێزی چەکدار بۆ کیانێکی سیاسی بدات

گوڕان داواى دروستكردنى هێزى چه‌كدار بۆ خۆى ده‌كات
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (145 وشە)
100%


جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایگەیاند هیچ یاسایەک لە هەرێمی کوردستان نییە، ڕێگە بە دروستکردنی هێزی چەکدار بۆ کیانێکی سیاسی بدات.

لیوا قارەمان شێخ کەمال جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لەبارەی دروستکردنی هێزی چەکدار لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە باسنیوزی ڕاگەیاند "لە یاسای وەزارەتی پێشمەرگە هیچ ئاماژەیەک بۆ دروستکردنی هێز بۆ هیچ کیانێکی سیاسی نییە، هەروەها دروستکردنی هێز بۆ کیانی سیاسی بەهیچ شێوەیەک لە دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگەدا نیە".

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕوونی کردەوە کە پێشتریش وەزارەتی پێشمەرگە هێزی بۆ هیچ کیانێکی سیاسی دروست نەکردووە، ئەوانەش كە هێزیان هەیە، هێزی خۆیانە، لەگەڵ ئەوانەی بەفەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم ژمارە (١٤) لە شەڕی داعشدا بۆ پێکهاتەکانی کاکەی، ئێزیدی، تورکمانەکان دروست کران.

ئەوەشی خستەڕوو کە هێز دەبێ بە پێی یاسا دروست بکرێ، هیچ یاسایەکیش لە هەرێمی کوردستاندا نییە، کە ئاماژە بە دروستکردنی هێز بۆ کیانی سیاسی بدات، لە پەرلەمان و لە یاسای ژمارە (١٩)ی وەزارەتی پێشمەرگەشدا شتی وا نیە، بۆیە یاساش نەبێ، هێز دروست نابێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.