Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 13:14

داقووق.. به‌هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو هاووڵاتییەکی کوردی کاکه‌یی گیانی لەدەستدا

لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە نزیك گۆڕی پیاوچاكێكی كاكەییەكان دانرابوو
داقووق.. به‌هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو هاووڵاتییەكی کوردی كاكه‌یی گیانی لەدەستدا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی لە گوندی زەنقری سەر بە قه‌زای داقووق له‌ پارێزگای كه‌ركوك، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو هاووڵاتییەكی کوردی كاكه‌یی گیانی لەدەستدا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18-5-2018 لە گوندی زەنقری سەر بە قه‌زای داقووق له‌ پارێزگای كه‌ركوك، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو هاووڵاتییەكی کوردی كاكه‌یی بە ناوی (یونس حه‌مه‌لاو) گیانی لەدەستدا.

به‌ پێی زانیاریه‌كان، بۆمبە چێنراوەكە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە نزیك گۆڕی پیاوچاكێكی كاكەییەكان دانرابوو و لە ئەنجامدا ئەمڕۆ تەقیه‌وەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە .

لە دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبەر و نەمانی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای كەركووك و داگیركردنی كەركووك و خورماتوو، جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك بەتایبەت شارۆچكەی داقووق زیادی كردوووە و ره‌وشی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆز بووه‌.


 

یونس حه‌مه‌لاو
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.