به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رژێمی سوریا به سه‌ردانێكی له ناكاو گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا و له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا كۆبووه.
دیمیتری پیسكۆڤی گوتهبیێژی سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند: سوریا له شه‌ڕ له دژی تیرۆر له پیشڤهچووندایه و ئه‌مه‌ش ده‌رگاكانی پێشكه‌وتنی سیاسی له‌و وڵاته‌دا واڵا ده‌كات.
هاوكات ئاشكرایكرد كه ئه‌سه‌د به سه‌رۆكی رووسیای راگه‌یاندووه كه بڕیاریداوه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ده‌ستووری سوریا شاندێك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بنێرێت.
دیاره نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ، بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێ ناوخۆییه‌كانی سوریا میوانداری کۆمەڵێک خولی دانوستانەکانی ئاشتی سوریای کردووە كه هیچ به‌ره‌و پێشڤه‌چوونێكی ئه‌وتۆی بەخۆیەوە نەدیوە.
ئه‌مه‌و لە پۆستێکی سەر هەژماری تایبەتی سەرۆکایەتی سوریادا هاتووە، دوو سەرۆک گفتوگۆیان لەسەر کۆمەڵێک بەرژەوەندیی هاوبەش و دوایین پێشهاتە سیاسیی و سەربازییەکانی ناو سوریا کردووە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئەسەد جەختی لەوە کردۆتەوە کە بە زووترین کات لیستی کاندیدەکانی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێرێت بۆ ئەوەی ببنە ئەندام لەو لیژنەیه‌ی کە گفتوگۆ لەسەر دەستوور دەکەن.
راشیگه‌یاندووه: ڕووسیا پێشوازیی و پشتیوانی لەم بڕیارە دەکات کە لە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی سوچیدا لەسەری ڕێکەوتوون.هاوكات دوو سەرۆکەکە باسیان لە هاریکارییە ئابوورییەکان و به‌رفراوانكردنی چالاكییه‌كانی وەبەرهێنان و ره‌خساندنی بواری زیاتر بۆ کۆمپانیا ڕووسیەکان کردووە لە سوریادا.
لەلای خۆشیەوە ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا بە ئەسەدی ڕاگەیاند: لە دانوستانەكانی کازاخستان كه لەنێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆندادا ئه‌نجامدراون و رووسیا سه‌رپه‌رشتی كردووه،زۆر شت ئەنجامدراوە و رایگه‌یاند: ئێستا دەتوانین هەنگاوی دواتر لەگەڵ ئه‌سه‌د بنێینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.