لە هەولێر تەرمى ژنێک بە کوژراوى دۆزرایەوەو پۆلیسیش رایگهیاند: تاوەکو ئێستا ناسنامەکەى دیارنییە و تەمەنى ئافرەتەکەش لەنێوان 20 ساڵ تاوەکو 25 ساڵ دایەو لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
لە رێگای هەولێر - بێستانە ژنێک بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، گولەیەک لەسەری دراوە و کوژراوە.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر به ماڵپهری كوردستان تیڤی راگەیاند: كاتژمێر چواری ئێوارهی رۆژی پێنجشەممە 17-5-2018 لە رێگای نێوان هەولێر - بێستانە تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە کە گوللەیەک بە سەریەوەیەتی.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی: تاوهكو ئێستا كهسیش دهستگیر نهكراوه، ئهم ئافرهته هیچ ناسنامهیهك یان بهڵگهیهكی پێ نهبووه، له كاتی ئهو رووداوه.
ئاشکراشیکرد، تەمەنى ئافرەتەکە لەنێوان 20 ساڵ تاوەکو 25 ساڵ دایەو لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی: تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەو ژنە کێیە کە کوژاوە، تەرمەکەیشی رەوانەی پزیشکی داد کراوە لە هەولێر و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دهستی پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.