Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:33

شه‌یما وه‌ک باشترین ئه‌کته‌ری کورد ده‌ستنیشانکرا

كه‌ركووك و كۆیه‌ و كه‌لار له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌شدار بوون
کوردستان TV
100%


كچه‌ ئه‌كته‌ری كوردی " شه‌یما مه‌حمود " له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له‌ چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌رشه‌قام كه‌ له‌ شاری به‌غدا به‌رێوه‌چوو ، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچی به‌ده‌ستهێنا .

ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ ئاشكرایده‌كات ، مانگی رابردوو  دوای به‌شداربوونی له‌ چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ شاری به‌غدا ،كه‌ جگه‌ له‌ شاره‌كانی ناوه‌وه‌ی عێرق ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی " كه‌ركووك و كۆیه‌ و كه‌لار" له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌شدار بوون ، توانی وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری كچ خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت .

شه‌یما وتیشی ، هه‌ر ئه‌مساڵ له‌ مانگی شوباتی رابردوو ، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ شاری كه‌ركووك ئه‌نجامدرا و له‌ كۆی 14 شانۆی به‌شداربوو له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ،توانیویه‌تی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ به‌ پله‌ی دوه‌م به‌ده‌ستبهێنێت .

جێی باسه‌ ، تیپه‌كه‌ی " شه‌یما " به‌ شانۆگه‌ری  "پرسه‌ی نیشتمان " له‌ هه‌ردوو فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شداربوو، شانۆگه‌رییه‌كه‌ باس له‌ ئافره‌ت و كچه‌ ئێزیدییه‌كانی ده‌ست تیرۆریستانی داعش ده‌كات ، ناوبراو خۆی به‌ هاوكاری "هونه‌ر تاهیر " سیناریۆی شانۆكه‌یان نووسیوه‌ و هونه‌رمه‌ند " رزگار فه‌قێ " ش كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ .
 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.