Erbil 16°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:07

به‌ره‌ی تورکمانی ئەنجامی هەڵبژاردنی رەتکردەوە

له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گردبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


به‌ره‌ی توركمانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری عیراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی ئایاری 2018، به‌ره‌ی توركمانی له‌ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێكیان سازكرد و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دووپاتكرده‌وه‌.

به‌ره‌ی توركمانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری عیراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، داواشیانكردووه‌ كه‌ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستی بێت.

یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی به‌ره‌ی توركمانی به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: گوتی ئێمه‌ بۆیه‌ ئه‌مرۆ هاتووین بۆ ئێره‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش ئه‌مه‌ بزانن كه‌ ده‌ست له‌ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن كراوه‌، داواكارین جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست هه‌ژماربكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ مافی خۆمانی ده‌زانین، هه‌روه‌ها گوتیشی ده‌نگه‌كان بۆ لایه‌نێك هه‌ژماركراوه‌ ئێمه‌ش ئه‌مه‌ قبوڵ ناكه‌ین.

به‌ره‌ی توركمانیی هه‌ولێر پشتیوانیی خۆشی بۆ بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك دووپاتكردوه‌ته‌وه‌ و بڕیاریشیانداوه‌ یاداشتێك له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش به‌رزبكه‌نه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.