Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:14

له‌ که‌لار گه‌نجێک بە گولە خۆی بریندارکرد

چارەسەری پێویستی بۆکراوەو باری تەندروستی جێگیرە
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كێكی قه‌زای كه‌لار گه‌نجێك گوللـه‌یه‌كی به‌ قاچی خۆیه‌وه‌ ناوه‌ و بریندار بووه‌.

عه‌لی جه‌مال قدووری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڕەکی بنگردی قەزای کەلارەوە کوڕە خوێندکارێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی گوللـه‌وە بریندار بوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتوو: بەوتەی خۆی، خوێندکاری خوێندنگای لەیلا قاسمە و لە دایکبووی 2004 ەو دوای ئەوەی لەوانەیەک دەرنەچووە گوللـه‌ی به‌ قاچی خۆیەوە ناوە و خۆی بریندارکردووە لەئێستادا چارەسەری پێویستی بۆکراوەو باری تەندروستی جێگیرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.