Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 04:24

سعوودیه‌ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا و جێگره‌که‌ی خسته‌ ناو لیستی تیرۆر

ھیچ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان سه‌ركرده‌كانی باڵی سه‌ربازی و سه‌ركرده‌كانی باڵی سیاسییدا ناكرێت
کوردستان TV
100%

سعوودیه‌ رایگه‌یاند كه‌ هه‌شت كه‌سایه‌تی و دوو دامه‌زراوه‌ له‌نێویاندا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵا، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا و جێگره‌كه‌ی نه‌عیم قاسم، خستووه‌ته‌ ناو لیستی تیرۆره‌وه‌.
ئاژانسی ھه‌واڵیی سعوودیه‌ بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی ئاسایشی سعوودیه‌ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، نه‌عیم قاسم، محه‌مه‌د یه‌زبه‌ك، حوسێن خه‌لیل و ئیبراھیم ئه‌مین سه‌ید كه‌ سه‌ر به‌ حزبوڵڵان خستووه‌ته‌ ناو لیستی تیرۆره‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ به‌ ھاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌حرێن، كوێت، عومان، قه‌ته‌ر و ئیمارات ده‌ركراوه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، ھه‌روه‌ھا سێ كه‌سی دیكه‌ له‌گه‌ڵ دوو دامه‌زراوه‌ كه‌ پشتیوانی له‌ حزبوڵڵا ده‌كه‌ن له‌وانه‌، ته‌ڵاڵ حه‌مییه‌، عه‌لی یوسف شه‌راره‌، گرووپی سبیكترم ــ ئه‌لتیف، حه‌سه‌ن ئیبراھیمی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ماھر بۆ بازرگانی و به‌ڵێنده‌رایه‌تی خراونه‌ته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.
روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ھه‌شت كه‌سه‌كه‌ و ھه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه‌ پشتبه‌ستن به‌ سیسته‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان و پشتیوانییه‌ داراییه‌كان بۆ تیرۆر له‌ سعوودیه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ (١٣٧٣) بۆ ساڵی ٢٠٠١ ، خراونه‌ته‌ ناو لیستی تیرۆره‌وه‌.
راشیگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ سیسته‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی تیرۆر و پشتیوانییه‌كانی له‌ سعوودیه‌، سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌گه‌ڵ ھه‌ر كه‌س و دامه‌زراوه‌یه‌كی سعوودی له‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

له‌ ھه‌واڵه‌كه‌دا ھاتووه‌ كه‌ سعوودیه‌ به‌ ھاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ھاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ناوه‌ندی به‌ ئامانجكردنی پشتیوانییه‌كانی تیرۆر له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ راگرتنی كاریگه‌رییه‌كانی حزبوڵڵا و ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ حزبوڵڵا رێكخراوێكی تیرۆریستی جیھانییه‌ و ھیچ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان سه‌ركرده‌كانی باڵی سه‌ربازی و سه‌ركرده‌كانی باڵی سیاسییدا ناكرێت، ھه‌روه‌ھا حزبوڵڵا كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵشتی ده‌كرێت به‌وه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌ كه‌ نه‌ھامه‌تییه‌ مرۆییه‌كان له‌ سووریا درێژ ده‌كاته‌وه‌، توندوتیژی له‌ عێراق و یه‌مه‌ن بڵاو ده‌كاته‌وه‌ لوبنان و ھاووڵاتییانی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ھه‌وڵده‌دات ره‌وشی ناوچه‌ی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بشڵه‌ژێنێت.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.