بنكه‌ی ئاشته‌وایی ڕووسی له سوریا بڵاویكرده‌وه گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و خێزانه‌كانیان له ناوچه‌ی باكووری حومس ده‌ستیپێكرد و نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار چه‌كدار ده‌بن و له‌ژێر چاودێری سه‌ربازانی ڕووس و سوپای سوریا ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئیدله‌ب.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد ئه‌وه دوا كاروانی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنه له باكووری ڕیف حومس و باشووری شاری حه‌ما.
هه‌روه‌ها یوری یفتوشینكۆ به‌رپرسی بنكه‌ی ئاشته‌وایی ڕووسی له سوریا ڕایگه‌یاند: زیاتر له 202 كه‌س له ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له ڕیف حومس و غوته‌ی ڕۆژهه‌لات جگه له‌وه‌ی كه 458 كه‌س له ته‌ل ڕفعه‌ت بۆ مه‌نبه‌ج له پارێزگای حه‌له‌ب گواستراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.