Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 20:27

پاریس سانجێرمان بۆ ریال مه‌درید به‌و نرخه‌ ئاماده‌ین نێیمار بده‌ین پێتان

ناسر خلێفى به‌و نرخه‌ نێیمار ده‌فرۆشین
کوردستان TV
100%


رۆژنامەیabc ئیسپانی  له‌ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ، نێیمار له‌ڕێگاى باوكیه‌وه‌ په‌یامێكى داوه‌ به‌ناسر خلێفى كه‌ئاره‌زوو ناكات چیدى له‌یانه‌كه‌ بمینێته‌وه‌ له‌هاوینه‌ ڕێگه‌ى پێبدرێت كۆتایی به‌گرێبه‌سته‌كه‌ بێت  ، خلێفى به‌باوكى نێیمار ووتووه‌ ، نێیمار به‌ڕێناكرێت له‌یانه‌كه‌ په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌گرێبه‌ست و مانه‌وه‌ی ، دواتر باوكى هه‌وڵى داوه‌ كه‌نێیمار ئاره‌زووی مانه‌وه‌ى نیه‌ نایه‌وێت بمینێته‌وه‌ ، خلێفى ڕازى بووه‌ به‌وه‌ى به‌و نرخه‌ ده‌توانین نێیمار بده‌ین به‌یانه‌كانى دیكه‌ ، هه‌ریانه‌یه‌ك بیه‌وێت گرێبه‌ستى له‌گه‌لى بكات ده‌بێت  232 ملیۆن نرخى نێیمار دابنێت ئینجا ده‌توانێ به‌ده‌ست بهێنێت 

ڕۆژنامه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ریال مه‌درید له‌ئێستادا له‌سه‌ر هێله‌ بۆ یاریزانى ناوبراو ، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت هه‌وڵ له‌گه‌ل باوكى نێیمار بدات به‌ 250 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ل ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.